به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌غدای پایته‌خت به لای که‌م 60 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها 100 ی دیکه‌ش برینداربوون.
جوته ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا ئاسـتی توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی زیادکرد.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن دوو هێرشبه‌ری خۆکوژ ته‌قه‌مه‌نیــیه‌کانیان له‌خۆ به‌سـتبوو له مه‌زاری ئیمام موسـا ئه‌لکازم له ناوچه‌ی کازمیـیه‌ی به‌غدا خۆیان ته‌قانده‌وه و ده‌رئه‌نجام کوژران و برینداربوونی ئه‌و ژماره‌یه‌ی لێکه‌وته‌وه.
دوێنێ به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له عێراق کوژرانی به لای که‌م 78 هاوڵاتی لێـکه‌وته‌وه. ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی دوێنێ به خوێناوی‌ترین ڕۆژ له عێراق له ماوه‌ی پـتر له سـاڵێـکدا داده‌نرێت.
کوشـنده‌ترین هێرشـه‌کان ئه‌وه بوون له شـارۆچکه‌ی موقدادیـیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله ئه‌نجام درا و تیایدا 47 که‌س کوژران که زۆربه‌ی قوربانیـیان هاوڵاتیـیانی ئێرانی بوون ئه‌وانه‌ی بۆ جێبه‌جێـکردنی ڕێوڕه‌سـمی ئاینی سه‌ردانی عێراقیـیان کردبوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی ئاماژه‌یه ئاژانسی هه‌واڵه‌کان ئه‌سـۆشه‌یتد پـرێس ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراقی ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی هێرشی خۆکوژی و ئاینزایی له سـاڵی 2005 وه به 87 هه‌زار عێراقی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.