به‌شی كوردی له 25 ی مانگی چواری ساڵی 1992 دا دامه‌زرا له پاش شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌م و هه‌وڵێكی زۆری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له باكوری ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم و پرۆفسیۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی، هه‌روه‌هاش باڵیۆز پیته‌ر گاڵبرێث كه ڕاوێژكاری سیناتۆر "پـیل" ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ئه‌مه‌ریكا بوو.
له سه‌ره‌تادا، به‌شی كوردی (5) كارمه‌ندی هه‌بوو.له 25/4/1992 تا كۆتایی مانگی شه‌شی ساڵی 1992،به‌رنامه‌كانی به‌شی كوردی ته‌نها پانزده (15) خولهك بوو.پاش ئه‌وه‌ش،به‌رنامه‌کان بوون به نیو كاتژمێر و ژماره‌ی كارمه‌نده‌كان بوون به 9 كه‌س.پاش مانگی 11/1992، به‌رنامه‌كان بوون به یه‌ك كاتژمێر و ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیش بوون به 11 كه‌س. ئێسـتاش و له 17 هه‌مین سـاڵڕۆژیدا به‌رنامه‌کانی بووه به 4 کاتژمێر و ژماره‌ی کارمه‌ندانی گه‌یشـتۆته 24 و هه‌روه‌ها 10 پهیامنێریشی هه‌یه.
هاوکارمان شــایان پاشـا به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بۆنه‌یه ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌رێم، سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له واشـنتن.
هومه‌ر دزه‌یی، سه‌رۆکی پـێشـووتری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 49:28 خوله‌که.