حکومه‌ته‌کانی وڵاتانی جیهان له هه‌وڵی خۆلاداندان له بڵاوبوونه‌وه و ئه‌و نیگه‌رانیه جیهانیـیه‌ی هاتۆته ئاراوه، هاوکاتی شـیانی ده‌رکه‌وتنی دیارده و نیشـانه‌کانی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز له که‌نه‌داوه بۆ نیوزیلاند.
ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ڕایگه‌یاندووه ئه‌و ڤایرۆسه بۆته مایه‌ی بارێـکی نائاسایی ته‌ندروسـتی گشتی و مایه‌ی نیگه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌ییشه و ئاماژه‌ش به‌وه کراوه شـیانی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه.
ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سـوور ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ شـیکردنهوهکهی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانیدا کۆکه و هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌کیش به‌کارده‌هێنێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له مه‌کسـیکۆ، واته شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه، ده‌ڵێن ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز تا ئێسـتا 103 که‌سی کوشـتووه و زیاتر له 1600 که‌سیش تووشی نه‌خۆشـیـیه‌که هاتوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمسـیۆنی ئه‌وروپا داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی وه‌زیرانی ته‌ندروسـتی ئه‌وروپای کردووه بۆ وتووێـژکردن سه‌باره‌ت به شـیانی مهترسـیـیهکان له ئاکامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز هاتوونه‌ته ئاراوه.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئیسـپانیا یه‌که‌م باری تووشـبوونی به‌م نه‌خۆشـیـيه پـشـتڕاست کرده‌وه.
هاوکات وڵاتانی ئاسـیاش ده‌سـتیان کردووه به پـشـکنینی خۆیان. له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی باری نائاسایی ته‌ندروسـتی گشـتی ڕاگه‌یاندووه.