به‌رپـرسـانی که‌ناڵی ئه‌لعێراقیه‌ بۆ لێـپـێچینه‌وه‌ بانگهێشـتی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێن

دکتۆر ڕه‌ئوف عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌ ڕاسـتیدا بانگهێشـتنه‌که‌ له‌ لایه‌ن منه‌وه‌ بووه‌، چونکه‌ ئه‌م که‌ناڵه‌ ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ جۆرێـک له‌ لایه‌نگیری پـێوه‌ دیاره‌. ده‌شڵێت بۆ نموونه‌ له‌ ڕۆژی 16 ی سێدا که‌ تاوانبارانی به‌رپـرس له‌ کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵـه‌بجه‌ دادگایی ده‌کران ئه‌م که‌ناڵه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ک دادگایی‌کردنه‌که‌ی نیشـان دا، پاشـان له‌ شه‌ودا به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی هه‌ست و سـۆزی پـێـنج ملیۆن کورد بکات به‌رنامه‌ی کۆمیدی په‌خش کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:30 خوله‌كه‌.