که‌رخی ئاڵتی به‌رماغ دیاریکردنی کۆتا بۆ تورکمان به هه‌نگاوێکی باش ناوده‌بات

به‌ر له ده‌ستپـێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق، کۆتا بۆ تورکمانه‌کان دیاری‌کرا. به‌پـێی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عیراق، پێنج کورسی بۆ تورکمان ده‌ستنیشان کراوه و سێ قه‌واره‌ی سیاسی تورکمانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، به‌رێز که‌رخی ئاڵتی به‌رماغ سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی تورکمان له کوردستانی عیراق دیاریکردنی کۆتا بۆ تورکمان به هه‌نگاوێکی باش ناوده‌بات. به‌رێز ئاڵتی به‌رماغ هه‌روه‌‌ها باسی ئاماده‌کاریـیه‌کانی بزووتنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:34 خوله‌كه‌.