لـێـپـرسـراوانی تورکی ده‌ڵێن موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای توندڕه‌وی شیعه ئاینزای عێراقی به سه‌ردانێـک گه‌یشـتۆته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنی ئاشـکرای موقته‌دا ئه‌لسه‌دره له ماوه‌ی نزیکه‌ی 2 سـاڵدا.
ڕاپـۆرته ههواڵـیـيهکان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن موقته‌دا ئه‌لسه‌در له سه‌ردانه‌که‌یدا وتووێـژ له‌سه‌ر ڕه‌وشی سـیاسی له وڵاتی هاوسێی عێراق له‌گه‌ڵ لـێپـرسـراوانی تورکیدا ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه موقته‌دا ئه‌لسه‌در یه‌کێـکه له هه‌ره نه‌یارانی گه‌وره‌ی دژ به هه‌بوونی له‌شـکری ئه‌مریکایی له عێراق. ناوبراو له سـاڵی 2007 وه به ئاشـکرا به‌دی نه‌کراوه و بڕوا ده‌کرێت موقته‌دا یان له ئێران بێت یان له ناو عێراقدا خۆی شـاردبێته‌وه.