خه‌سره‌و گۆران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کێشـه‌کانی موسڵ چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ئه‌وا په‌نا بۆ دادگای ده‌ستوری ده‌به‌ین

خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی له‌ پارێزگای موسڵ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کێشه‌کان له‌ نێوان لیستی حه‌دبا و لیستی برایه‌تیدا چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ئه‌وا لیستی برایه‌تی کێشه‌که‌ ده‌باته‌ به‌رده‌م دادگای ده‌ستوری عێراق.

له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سالح به‌ڕێز گۆران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و لیستی حه‌دبا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئێسـتای به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ڕێگه‌ ناده‌ین حکومه‌ته‌که‌یان نزیك هیچ کام له‌و شوێنانه‌ بـبێته‌وه‌ که‌ به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق دیانگرێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:56 خوله‌كه‌.