دکتۆر فه‌یروز حاته‌م به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی ئه‌لحوڕیه (الحرية) له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ده‌ڵێت کورده فه‌یلیـیه‌کان به‌شێـکی دانه‌بڕاون له گه‌لی کورد و زۆربه‌یان له به‌غدا و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌نده‌لی و به‌دره و چهسان و شاره‌بان و خانه‌قینن ده‌ژین، هه‌روه‌ها له کوردسـتانی ئێرانیش له ناوچه‌کانی ئیلام و کرماشـانن. هه‌میشه له لایه‌ن ڕژێمه‌کانی عێراق و ئێرانه‌وه چهوسـێنراونهتهوه و مافه‌کانیان خوراوه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانیش وه‌ک ئه‌وه‌ی فه‌یلیـیه‌کان ده‌یانه‌وێت گیروگرفته‌کانی بۆ چاره‌سه‌ر نه‌کردوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه.