دیندار زێباری ده‌ڵێت نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ته‌نها لایه‌نێـکی هاوکاره‌ له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقدا

دیندار زێـباری ڕێـکخه‌ری کاروباری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراق به‌ گشـتی به‌رپـرسـیارێتی و ئه‌رکی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش لایه‌نێـکی هاوکاره، وه‌ هاوکاریـیه‌که‌ی به‌ شـێوه‌یه‌کی ڕاوێژکاری و ته‌کنیکیـیه‌ و هه‌روه‌ها به‌ شـێوه‌یه‌ک که‌ بتوانرێت ئاسـتی ڕوون و ئاشـکرایی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پـرۆسه‌ دیموکراسیـیه‌دا زیاتر بکرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:41 خوله‌كه‌.