ڕۆژی سێشه‌ممه له هه‌ولێر سه‌رکردایه‌تی چوار حزبی هه‌رێمی کوردسـتان بڕیاریان دا هاوپهیمانێتیـیهک پـێـکبهێنن و به لیسـتێـک له ژێر ناونیشـانی " لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسـازی" به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی هه‌رێمی کوردسـتاندا بکه‌ن.
شـایانی باسه چوار حزبه‌که پـێـکهاتوون له یه‌کگرتووه‌ی ئیسلامی کوردسـتان، حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردسـتان و حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ زانا ڕۆسـتایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردوو، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:40 خوله‌كه.