ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی تووشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی جۆری ڤایرۆسی A-H1N1 بوون له 2 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕی کردووه.
ڕێـکخراوی WHO ده‌ڵێت تووشـبووهکان له 23 وڵاتن و زۆربه‌یان له مه‌کسـیک و ئه‌مریکادان.
زوویه‌کی پـێـنجشه‌ممه کیجی فوکودا یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی WHO له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئاسـیایی له بانکۆک گوتی ئه‌ندامانی ڕێـکخراوه‌که‌ی هێشـتا کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڤایرۆسه تێـبگه‌ن. داواشی کرد ڕێ‌وشـوێنی پـێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ ڕێـگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌که.