هه‌واڵه‌کانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن لـێـپـرسـراوانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وا دان به‌و ڕاسـتیـیه‌دا ده‌نێن که ئه‌مریکا به‌رپـرسـیار بووه به لای که‌م له کوژرانی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیـیانی سـڤیلی ئه‌فغانی له خۆرئاوای وڵات، ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا کوژران، وه توڕه‌یی و ناڕه‌زایی له لایه‌ن هاوڵاتیـیانی خۆجێی لـێـکه‌وته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریکایی و هه‌روه‌ها که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN له زاری لـێـپـرسـراوانی به‌رگری له واشـنتن ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن لێـکۆڵینه‌وه به‌رایـیه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی که هێرشه‌کانی ئاسـمانی ئه‌مریکا له پارێزگای فه‌ڕه‌حی خۆرئاوای ئه‌فغانسـتان که‌سـانی سـڤیلی کوشـتووه.
به‌رپـرسـانی به‌رگری ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌یان لێـوه وه‌رگیرابوو ناویان ئاشـکرا نه‌کرا. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌کانی په‌یوه‌ست ئاماژه‌یان به‌وه دابوو لێـکۆڵه‌ره‌وان له کابوڵ به هیوان له ماوه‌ی ڕۆژێـک هه‌تا دوو ڕۆژی داهاتوودا په‌یامنێران له ده‌رئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌که ئاگاداربکه‌ن.
هاوکات به‌رپـرسـانی خۆجێی ئه‌فغانی گوتبوویان هێرشه ئاسـمانیـیه‌که و هه‌روه‌ها شه‌ڕ وپـێـکدادانه‌کانی ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو پـێـکه‌وه سه‌رجه‌م کوژرانی پـتر له 100 که‌سی لێـکه‌وتۆته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ وته‌بێژێـکی له‌شـکری به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسی گوت ڕاپـۆرتی په‌یوه‌ست به ژماره‌ی قوربانـیـیان به ئه‌ندازه‌یـیه‌کی زۆر له قه‌واره‌ی ڕاستی خۆی گه‌وره‌ترکراوه.