موحسـن ڕه‌زایی به‌ فه‌رمی خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران کاندید ده‌کات

سه‌رکرده‌ی پـێشـووی پاسـدارانی ئێران به‌ ڕه‌سـمی خۆی بۆ سه‌رۆک کاندیدکردووه‌، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م کۆنه‌پارێزه‌ که‌ بـبێت به‌ به‌رهه‌ڵـستی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.

موحسـن ڕه‌زایی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ تاران به‌ ڕه‌سـمی خۆی کاندیدکرد بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 12 ی مانگی شه‌ش. ئه‌و ڕه‌خنه‌گری سه‌ره‌کی بوو له‌ سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به‌ ئابووری.

تا ئێسـتا به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ ڕه‌سـمی ڕاینه‌گه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و هه‌وڵی خولێـکی تری سه‌رۆکایه‌تی ده‌دات، به‌ڵام به‌ شـێویه‌کی فراوان بڕوا ده‌کرێت ئه‌ویش به‌ر له‌ دوا مۆڵه‌ت که‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌یه‌ ناوی خۆی تۆمار بکات.

وا دیاره‌ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی میانڕه‌و میر حوسه‌ین موسه‌وی و سه‌رۆکی پـێشـووی په‌رله‌مانی میانڕه‌و مه‌هدی که‌ڕوبیش خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کان.

جێی باسه‌ دوا لیسـتی کاندیده‌کان ده‌بێت له‌ لایه‌ن شـورای نیگاهبانی ئێرانه‌وه‌ په‌سه‌ندبکرێت.