سه‌رۆک ئۆباما سـزاکانی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر سوریا نوێ ده‌کاته‌وه‌

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما سـزاکانی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر سوریا نوێ کرده‌وه‌. ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵه‌ دیپـلۆماسـیـیانه‌ی له‌گه‌ڵ سوریادا ده‌درێن وه‌لێ هێشـتا ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مریکا.

ڕۆژی هه‌ینی له‌ نووسـراوێـکیدا بۆ کۆنگرس به‌ڕێز ئۆباما دیمه‌شقی تاوانبارکرد به‌وه‌ی پـشـتیوانی له‌ تێرۆریزم ده‌کات و له‌ به‌رنامه‌کانی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی و موشـه‌کیدا به‌رده‌وامه‌ و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌قامگیرکردنی عێراق تێـک ده‌دات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌یڤد گاڵه‌ست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدول حه‌مید خه‌لیل چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و خه‌ڵـکی سوریا کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.