دکتۆر ڕه‌ئوف عوسـمان ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت ئاشـتبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی له‌ عێراقدا هه‌بێت

ڕۆژی شه‌ممه‌ و له‌ ژێر چاودێری سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی کۆنگره‌یه‌ک له‌ ژێر ناونیشـانی " ئاشـته‌وایی نیشتمانی و پـێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیـیانه‌" له‌ شـاری سـلێمانی ده‌سـتیپـێـکرد.

له‌و کۆنگره‌یه‌دا ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سـایه‌تی پـێـکهاته‌کانی چوار پارێزگای باکوری عێراق تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن.

له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ سـلێمانی ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوکارمان به‌ڵـێـن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕه‌ئوف عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.