پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت گه‌وره ئه‌فسه‌رێـک ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی لێـکراوه له ماشـێنێـکهوه کوژراوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسـراو ته‌قه‌یان له عه‌بدولحسێن موحسن ئه‌لکازمی کردووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی به ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدادا بووه.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ئه‌مه دووه‌م هێرشه بۆ سه‌ر گه‌وره ئهفسـهرانی هێزی پـۆلیس. ڕۆژی شه‌ممه‌ش ژه‌نه‌ڕاڵێـکی تری پـۆلیس له نزیک شـاری به‌نده‌ری بهسـرهوه کوژرا.
عێراق وا ده‌بینرێت هه‌روا دێت و توندوتیژیـیه‌کان تیایدا زۆر ده‌بنه‌وه. له ماوه‌ی یه‌ک سـاڵی ڕابردوودا مانگی چوار خوێناوی‌ترین مانگ بووه، وه وه‌ک تۆمار کراوه 355 که‌سی عێراقی کوژراون.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش له به‌غدا نانسی پـلۆسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوتی عێراق و ئه‌مریکا پـێویسـتیان به پهرپـێدانی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌کان هه‌یه وه‌ک ئاماده‌کاریـیه‌ک بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.