به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران

وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن له‌ پاش هه‌واڵه‌کان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ئێران و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا.

هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بن:
سـامان ڕه‌سـوڵ‌پور، ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان له‌ ئێران.
دکتۆر ئیدریس ئه‌حمه‌دی، نووسه‌ر و لـێـکۆڵه‌ره‌وه‌.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌: 3861 – 619 – 202 - 1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی

3861 – 619 – 202 - 1