تورکیا 15 که‌س به‌ تاوانی په‌یوه‌ندی به‌ په‌که‌که‌ ده‌سـتگیرده‌کات

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس به‌ لایه‌نی که‌م 15 که‌سـیان ده‌سـتگیرکردووه‌ که‌ له‌ نێویاندا ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی پارتێـکی سـیاسی کوردی هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان له‌گه‌ڵ پارتی کرێـکارانی کوردسـتاندا هه‌یه‌.

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌و که‌سـانه‌ له‌ چه‌ند شـارێـکی تورکیادا ده‌سـتگیرکراون و زۆربه‌یان خوێندکاری زانکۆن له‌ شـاری کۆنیا.

هه‌ندێـک له‌ ده‌سـتگیرکراوه‌کان ئه‌ندامی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتیـکن (ده‌ته‌په‌)، ئه‌وه‌ی 21 کورسی له‌ ناو په‌رله‌مانی تورکیادا هه‌یه‌ و له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاره‌وانیـیه‌کان توانی له‌ ناوچه‌ کوردیـیه‌کاندا شـکست به‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا بهێنێت.