کاربه‌ده‌سـتانی پاکستان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان له دۆڵی سواتی به شه‌ڕ وێرانبوو هه‌ڵـگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگا به هه‌زاران که‌س بدرێت له شـوێنی ئه‌و شـه‌ڕه ده‌ربچن.
له‌شـکر قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی منگۆرای ناوچه‌ی سه‌ره‌کی سوات و شـارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری بۆ هه‌شت کاتژمێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی لاداوه.
به سه‌دان که‌س که زۆربه‌یان به پـێ ناوچه‌که‌یان بهجێـهێشـووه به‌ره‌و که‌مپی په‌نابه‌ران ده‌ڕۆن. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زیاتر له 834 هه‌زار که‌س له ماڵه‌کانی خۆیان ڕایانکردووه.
شـایانی باسه ئه‌م شـه‌ڕه نوێـیه پاش سه‌رنه‌که‌وتنی ئاگربه‌سـت له نێوان حکومه‌ت و میلیتانه‌کانی تاڵیبان که کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌یان کردووه ڕوویدا.
له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی هۆشـداری دا به حکومه‌ت که ڕه‌نگه پـشـتیوانی گشـتی له‌ده‌ست بده‌ن ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو نه‌بن له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشـتووه.