ڕۆکسـانا سـابیری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیه‌دا له به‌ندیخانه‌ی تاران ئازادکرا ئێرانی به‌جێـهێشـت.
ناوبراو به یاوه‌ری باوک و دایکی و هه‌روه‌ها هاوڕێـیه‌کی ئه‌مڕۆ له فڕۆکه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینیـیه‌وه گه‌یشـته وڵاتی نه‌مسـا.
له وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران له فڕۆکه‌خانه‌ی ڤیه‌نـنا گوتی به نیازه چه‌ند ڕۆژێـک له نه‌مسـا بمێـنێته‌وه و ئاماده نیـیه له‌م سـاته‌دا له باره‌ی ده‌سـتگیکردنه‌که‌ی له ئێران بدوێت، به‌ڵام له داهاتوودا له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسـێت.
هاوکات عه‌بدولـسه‌مه‌د خوڕه‌مشـاهی پارێزه‌ره‌که‌ی ڕۆکسـانا سـابیری له تاران به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رزی گوت خانم ڕۆکسـانا سـابیری به نیازه له ئه‌وروپاوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه خانم ڕۆکسـانا ڕۆژنامه‌وانی ته‌مه‌ن 32 سـاڵه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریکایی و ئێرانی هه‌یه. له مانگی یه‌کی ئه‌مسـاڵدا له کاتێـکدا خه‌ریکی کڕینی مه‌ی بوو له تاران ده‌سـتگیرکرا، به‌ڵام ناوبراو له مانگی ڕابردوودا به تۆمه‌تی سـیخوڕیـکردن حوکم درا. دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ی ڕۆکسـانای کرد، دادوه‌رێـک ماوه‌ی حوکمه‌که‌ی که‌م‌کرده‌وه و دواتر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئازادیان کرد.