بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له‌ کۆشـکی سپـی چاوی به‌ سه‌رۆک ئۆباما بکه‌وێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ واشـنتن بۆ یه‌که‌م جار سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهودا کۆده‌بێته‌وه‌.

یاریده‌ده‌رێـکی باڵای به‌ڕێز ناتانیاهو له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ گوتی سه‌رۆک وه‌زیر پـلانی هه‌یه‌ له‌ میانه‌ی وتووێـژه‌که‌یدا سه‌نگی بخاته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێـگاگرتن له‌ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ئێران، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێـکدا ئیسرائیل نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌وپـێشـچوونی توانایی له‌شـکری ئێران.

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر باس له‌ پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێی عه‌ره‌بی بکرێت.

به‌ڕێز ئۆباما گوتوویه‌تی مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی ئامانجه‌کانێتی بۆ کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

به‌ڕێز ناتانیاهوش گوتوویه‌تی پـێویسته‌ له‌ وتووێـژی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کاندا سه‌نگی بخرێته‌ سه‌ر هاوکاری ئابووری و ئاسایش له‌بری ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سـتینی.