دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سه‌باره‌ت به‌ بانگهێشـتنی وه‌زیره‌کان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌دوێت

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا په‌رله‌مانی عێراق وه‌زیری نه‌وت و وه‌زیری بازرگانی بانگهێشـت کرد بۆ لێـپرسـینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ی له‌ وه‌زاره‌ته‌کانیاندا هه‌ن.

هه‌ر به‌و مه‌به‌سـته‌ش ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ناوخۆی بانگهێشت کرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.