کۆمانداری له‌شـکری سـریلانکا ده‌ڵێت هێزه‌کانیان لاشه‌ی ڤێلووپـیڵای پرابهاکارانی ڕێبه‌ری یاخیبووانی پـڵنگهکانی تامیلیان ده‌سـتنیشـانکردووه، که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا دۆزراوه‌ته‌وه.
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنه‌که ته‌له‌فیزیۆنی سریلانکا ڤیدیۆیه‌ی که پـێده‌چوو لاشه‌ی پرابهاکارانیان نیشـان دا که ده‌موچاوی تێـک نه‌چووبوو و به ته‌واوی سیمای ڕێبه‌ری یاخیبووانی پـێوه دیاربوو.
ڤیدیۆکه هه‌روه‌ها دروشـمی به‌ره‌ی پـڵنگهکانی تامیل و ناسـنامه‌ی له‌شـکری ناوبراویان نیشـان دا.
زووتر یاخیبووان سـووربوون که ڕێبه‌ره‌که‌یان هێشـتا زیندووه. له ڕاگه‌یاندنێـکدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی به‌ره‌یه‌کی سه‌ر به یاخیبووان بڵاوکرایه‌وه.
سه‌رۆک ماهایندا ڕاجاپاکسا وتارێـکی له په‌رله‌مانه‌وه بۆ وڵاته‌که ڕاگه‌یاند و گوتی وڵاته‌که‌ی له کۆتایـیدا و له دوای 26 سـاڵ له شه‌ڕی ناوخۆ له تیرۆریزم ئازادکرا.
به‌ڕێز ڕاجاپاکسا هه‌روه‌ها وتارێـکی بۆ نه‌ته‌وه‌ی تامیل ڕاگه‌یاند به زمانی خۆیان که گوتی ئه‌و شـه‌ڕه له دژ خهڵـی تامیل نه‌کراوه و پـێویسـته ئێسـتا هه‌ر هه‌مووان به یه‌کسـانی بژین.