بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌سـتبکات به ناردنی نه‌وتی خاو له‌و کێـڵگه نه‌وتیـیانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدایه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئاشـتی هه‌ورامی وه‌زیری سـامانه سـروشـتیـیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه.
دکتۆر ئاشـتی ده‌ڵێت له سه‌ره‌تادا ڕۆژانه 100 هه‌زار بۆشه‌که نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنین و بۆ سـاڵـی دوای ده‌گاته 250 هه‌زار و سـاڵی دواتریش بۆ 450 هه‌زار.
له تهوهرێـکی دیکه‌ی بابه‌ته‌که دکتۆر ئاشـتی ئه‌و قسـانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن نه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان جۆره‌که‌ی باش نیـیه و به که‌ڵـکی ناردن نایه‌ت، ده‌ڵێت به پـێچه‌وانه‌وه جۆری نه‌وته‌که‌ی ئێمه باشـترێـکه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:24 خوله‌كه.