له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو کێشه‌ی کورد له تورکیادا به ئاشـکرایی باس ده‌کرێت، به تایبه‌تیش له پاش ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی تورکیا گوتی ئه‌م کێشه‌یه به هه‌ر ناوێـکهوه بێت له به‌رده‌م گرفتێـکدا ڕامان ده‌گرێت که پـێویسـتی به چاره‌سه‌رکردنه. هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ش که ڕۆژنامه‌وانێـکی تورک گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ موراد قه‌ریلان سه‌رۆکی کارگێـڕی په‌که‌که‌دا کردبوو.
هه‌ر له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد وه‌ک له میدیای تورکیادا بڵاوکرابۆوه سه‌رۆکی تورکیا گوتوویه‌تی ده‌رفه‌تێـکی مێژوویی له ئارادایه و داواشی له هه‌موو که‌سێـک کردووه ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌دن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ ئه‌پسـتۆلۆ شـیکه‌ره‌وه‌ی سـیاسی له نێوه‌ندی داکۆکیکردن له دیموکراسی بنکه له واشـنتن کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه.
ئه‌ندرۆ ئه‌پسـتۆلۆ ده‌ڵێت ڕێـزگرتن له مافه بنچینه‌یییه‌کانی کورد له تورکیا هه‌نگاوی سه‌ره‌کیـیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.