له‌ ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ عێراق 25 که‌س ده‌کوژرێن

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا که‌سێـکی خۆکوژ خۆی له‌ ناو بازاڕێـکدا ته‌قاندۆته‌وه‌ و ده‌رئه‌نجام 12 که‌س کوژراون و 25 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها له‌شـکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا کوژراون.

له‌ ناوچه‌ی مائمونی ناوه‌ڕاستی به‌غداش بۆمبێـکی چێنراو له‌ نزیـک بنکه‌یه‌کی پـۆلیس ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 3 پـۆلیس کوژراون و 20 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون که‌ 12 پـۆلیسن و هه‌شـته‌که‌ی تریان هاوڵاتی سـڤیلن.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ گه‌ڕه‌کی شـوعله‌ی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 40 که‌س کوژران و 82 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ شـاری که‌رکوکیش خۆکوژێـک خۆی له‌ نێو هێزێـکی ڕابووندا ته‌قاندۆته‌وه‌ له‌و ده‌مه‌ی‌ بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ وه‌سـتابوون و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون و 8 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وانه‌ گۆران تۆفیق و یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا و که‌رکوک ڕاپـۆرتیان ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.