دکتۆر له‌تیف دارتاش گومانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی تورکیا بڕیاری دابێت ئاوی ڕووباری دجله‌ زیادبکات

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان تورکیا ڕێـگای داوه‌ ئاوی زیاتر به‌ره‌و عێراق بێت له‌ ڕێـگای ڕووباری دجله‌وه‌.

به‌ڵام په‌رله‌مانتار دکتۆر له‌تیف دارتاش جێـگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کشـتوکاڵ و سـامانی ئاو له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاستبێت، چونکه‌ تا ئێسـتا هیچ ڕێـکه‌وتنێـکمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌گه‌ڵ تورکیادا مۆر نه‌کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:43 خوله‌كه‌.