ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری بازرگانی عێراق عه‌بدول فلاح سودانی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی پـێشـکه‌ش به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نوری ئه‌لمالیکی کرد و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له لایه‌ن مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه ده‌ست لهکارکشـانهوهکهی به فه‌رمی په‌سه‌ندکرد و ناوبراو له پـۆسـته‌که‌ی ده‌رچوو.
جێـگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م وه‌زیره به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و دزیـیهکی زۆر له وه‌زاره‌ته‌که‌یدا له لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیـیه‌وه که دانیشتنێـکی تایبه‌تی بۆ لێـپـێـچینهوه ئاماده‌کردبوو، هه‌موو ئه‌و داوا یاسـایییانهی له‌سه‌ر وه‌زیر و داموده‌زگاکه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانیدا و له لایه‌ن وه‌زیریشه‌وه هیچ وه‌ڵامێـکی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی لیژنه‌که‌ی په‌رله‌مان نه‌درایه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی دانیشـتنی سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌یان تایبه‌ت کردووه بۆ هه‌ڵـگرتنی حهسـانه له‌سه‌ر عه‌بدول فلاح سودانی وه‌زیری بازرگانی عێراقی.
شـایانی باسه سه‌رچاوه‌یه‌ک به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئیتلافی شیعی کۆبوونه‌ته‌وه و ویسـتوویانه ئه‌م وه‌زیره له ژێر چنگی یاسـا و لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی ده‌ربهێنن، ئه‌ویش ناوبراو ڕازی بکه‌ن ده‌ست لهکاربکشـێنێتهوه تاوه‌کو له دانیشـتنی سـبه‌ینێ خۆی ڕزگار بکات.