کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک به کاروانێـکی ئه‌مه‌ریکیدا له نزیـک فه‌لـلوجه‌وه 3 کوژراون و 2 ی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند کاروانه‌که‌ی کارمه‌ندانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکایی و کۆنتراکته‌ره مه‌ده‌نیـیه‌کانی هه‌ڵـگرتبوو، هه‌رچه‌ندێـکه ناسـنامه و هاوڵاتی‌بوونی ئه‌وانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا کوژراون هێشـتا ئاشـکرا نه‌کراوه.
هێرشه‌که هات ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا ژماره‌ی هێرشه سه‌ره‌کیـیه‌کان له عێراقدا به 50% له مانگی ڕابردوو که‌م‌بووبۆوه.
به گوێره‌ی ڕاپـۆرته‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له فه‌لـلوجه 14 هه‌مین هێرشه که له‌م مانگه‌دا گیان له‌ده‌سـتانی زۆری لێـبکه‌وێته‌وه. له کاتێـکدا گه‌یشـتبووه 28 هێرش له مانگی چواردا.
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق له شـاری فه‌لـلوجه کشـاونه‌ته‌وه و به نیازن له کۆتایی مانگی شه‌شدا له تێـکڕای شـاره‌کانی عێراق بکشـێنه‌وه.