دادگای باڵای پاکسـتان به‌ربه‌سـته سـیاسیـیه‌کانی له‌سه‌ر ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن و براکه‌ی هه‌ڵـگرتووه که ڕێی لێـدهگرتن به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا بکه‌ن.
به‌ڕێز شه‌ریف به په‌یامنێرانی له لاهور ڕاگه‌یاند که‌وا گه‌لی پاکسـتان سـیسـتمی دادوهریـیان ئازادکرد دوای ئه‌وه‌ی به تایبه‌تی له لایه‌ن سه‌رۆکی پـێشـوو په‌روێز موشه‌ڕه‌فه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرا.
ڕاپـرسی گشـتی له پاکسـتان نیشـانی ده‌دات به‌ڕێز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـوو به هه‌ره سـیاسه‌تمه‌داری ناوداری وڵاته‌که داده‌نرێت.
له مانگی دوودا دادگای باڵا فه‌رمانی دابوو که به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف و براکه‌ی شـاباز په‌سه‌ند نه‌کرێن بۆ سه‌رۆکایه‌تی به هۆی حوکمێـکی زووتره‌وه که وه‌ک ده‌ڵێن هانده‌ری سـیاسی له پشـته‌وه بووه. که ئه‌وه‌ش هانی دان خۆپـیشـاندانێـک له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که له دژ حکومه‌تی ئاسف عه‌لی زه‌رداری سـازبکه‌ن.
له وه‌ڵامدا به‌ڕێز زه‌رداری حوکمی فیدراڵی به‌سه‌ر بنکه‌ی سـیاسی براکانی شه‌ریفدا له هه‌رێمی پـونجاب سه‌پاندبوو.