له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژی سه‌باره‌ت به تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی پـیۆنگ‌یانگ له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه کۆریای باکور ده‌ڵێت ده‌ست له کرداری له‌شـکری له دژی کۆریای باشور ده‌دات ئه‌گه‌ربێت و به‌شـداری له هه‌وڵه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا بکات بۆ پـشـکنینهوهی که‌شـتیـیه بهرگومانهکان به هه‌ڵـگرتنی چه‌کی ته‌فروتوناکه‌ری گشـتی.
چوارشه‌ممه له بڵاوکراوه‌یه‌کدا پـیۆنگ‌یانگ دووپاتی کرده‌وه بڕیاری سیۆل به کرداری شه‌ڕ له قه‌ڵه‌م ده‌دات و چیدیکه ڕێزی ڕێـکه‌وتنی سـاڵی 1953 که کۆتایی به شه‌ڕی 3 سـاڵه‌ی کۆریا هێنا ناگرێت.
سێشه‌ممه سیۆل ڕایگه‌یاند به‌شـداری له ڕێـکه‌وتنی ده‌سـتپـێشـخه‌ری ئاسایشی ڕاماڵینی چه‌ک ده‌کات که بریتیـیه له ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوکاری ده‌ریایی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگه نه‌درێت چه‌کی ناوه‌کی نایاسایی بگوازرێنه‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ڕۆژێـک پاش تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی کۆریای باکور هات له هه‌مان کات ڕاپـۆرته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشور ده‌ڵێن کۆریای باکور سـازگه‌ی پـرۆسهکردنهوهی ناوه‌کی له یۆنگبیۆنگ دهسـتپـێـکردۆتهوه.
له سـاڵی 2007 پـیۆنگ‌یانگ ده‌سـتی به هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی سـازگه‌ی یۆنگبیۆنگ کرد که وه‌ک به‌شـێـک له ڕێـکه‌وتن هاته دی له ئه‌نجام گفتوگۆکانی به به‌شـداری شه‌ش وڵاتان، به‌ڵام مانگی ڕابردوو کۆریای باکور به‌ڵـێنی وهکارخسـتنهوهی سـازگه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاقیکردنه‌وه‌ی موشـه‌کی دور هاوێژی کۆریای باکوری نا په‌سه‌ندکرد.