ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور ئاسـتی ئاگاهی هێزه‌کانیان پـتر ده‌که‌ن

هێزه‌کانی کۆریای باشور و ئه‌مه‌ریکا ئاسـتی هۆشـداریـیان له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی کۆریادا به‌رزکردۆته‌وه‌ بۆ به‌رزترین ئاست له‌وه‌تای سـاڵی 2006 وه‌ ئه‌م پـله‌یه‌ به‌رزکرابۆوه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌ ڕۆژێـک پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆریای باکور دێت که‌ ئاگربه‌سـتی زیاتر له‌ 50 سـاڵه‌ی نێوان هه‌ردوو کۆریای باکور و باشوری هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڕێـکه‌وتنێـک بوو که‌ هه‌ردوولا له‌ دوای کۆتایی‌هاتنی جه‌نگی کۆریادا پـێی‌گه‌یشـتبوون.

کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگریش ده‌ڵێن فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شـه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور ڕاده‌ی چاودێریـیان له‌سه‌ر کۆریای باکور زیادکردووه‌ و پـله‌ی چاودێریـیان له‌ پـله‌ 3 وه‌ بۆ پـله‌ 2 زیادکردووه‌.

گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشوریش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا له‌شـکری هه‌ردوولا ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامانیان ته‌رخان کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپـرس بن له‌ به‌رامبه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و شـیکردنه‌وه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ی که‌ ئێسـتا ناسـک‌بۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ سیۆل کۆرت ئاچن ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارانمان هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ و خه‌ڵه‌فی زێباری به‌ کوردی ئاماده‌یان کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:15 خوله‌كه‌.