له‌شـکری تورکیا ڕایگه‌یاندووه که‌وا فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هێرشـیان کردۆته سه‌ر بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که له باکوری عێراق پاش ئه‌وه‌ی مینێـک له ناوچه‌یه‌کی سه‌رسـنوور ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی کوشـتنی 6 سه‌ربازی تورک و برینداربوونی 8 ی دیکه.
به‌پـێی سه‌رچاوه ئاسایشیـیه‌کان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆمبـبارانی ئه‌و بنکانه‌یان کردووه که له ناوچه‌ی ئاڤا شیندان له باکوری عێراق.
پـێشـتریش ڕایانگه‌یاند که‌وا ئۆتۆمبیلێـکی له‌شـکری به‌سه‌ر مینێـکدا له ناوچه‌کانی هه‌کاری له تورکیا ڕۆیشـتووه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که زۆرینه‌ی دانیشـتووانه‌که‌ی کوردن.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا گومان ده‌کرێت ئه‌م مینه له لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه دانرابێت.
له لایه‌کی دیکه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا نزیکه‌ی 30 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵـمه‌تانه‌ی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ئه‌نجامیان داوه بۆ ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و که‌سـانه‌ی گومان ده‌کرێت که په‌یوه‌ندیـیان به سه‌رهه‌ڵـداوانی کورده‌وه هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره زنار کایه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:30 خوله‌كه.