بوجه‌ی داواکراو بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان دابین‌ده‌کرێت

به‌رپـرسی ده‌سـته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق عه‌لی قادر عوبێد به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاند که‌ بوجه‌ی داواکراو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان گه‌یشته‌ ده‌سـته‌که‌ که‌ بریتیـیه‌ له‌ 37 ملیۆن دۆلار که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه‌ دابینکراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 27 ی ئایار بوجه‌که‌ گه‌یشـتۆته‌ ده‌سته‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کان، وه‌ دابینکردنی ئه‌م بوجه‌یه‌ش به‌ ڕێـکه‌وتن بووه‌ له‌ نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.

جێی ئاماژه‌ پـێدانه‌ که‌ دابینکردنی ئه‌م بوجه‌یه‌ و گه‌یشـتنی به‌ ده‌سته‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کان پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردن مسۆگه‌ر ده‌کات له‌ کاتی دیاریکراوی له‌ 25 ی ته‌موزی داهاتوو که‌ هه‌ردوو هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان و سه‌رۆکی هه‌رێمی لێـده‌که‌وێته‌وه‌.

بۆ په‌رله‌مان 25 لیست و بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم 6 کاندیدکراو کێـبڕکی ده‌که‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.