وه‌زیری پـێشـووی بازرگانی عێراق له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌سـتگیرده‌کرێت

پـۆلیس وه‌زیری پـێشـووی بازرگانی عێراقی ده‌سـتگیرکردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ڕاکردنی داوه‌ له‌ وڵاته‌که‌.

یاسـادانه‌رێـکی عێراقیش ده‌ڵێت دادوه‌رێـک فه‌رمانی گرتنی ده‌رکردووه‌ بۆ وه‌زیری پـێشـووی بازرگانی عێراقی که‌ له‌ زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی شه‌رمه‌زاری گه‌نده‌ڵیـیه‌وه‌ ده‌سـتی له‌کار کێشـایه‌وه‌.

سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ده‌سـتپاکی له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌باح ئه‌لساعیدی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ په‌یامنێرانی گوتووه‌ فه‌لاح ئه‌لسودانی هه‌وڵی ڕاکردنی داوه‌ به‌ فڕۆکه‌یه‌ک تا بڕوات به‌ره‌و میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب، وه‌لێ فه‌رمان دراوه‌ فڕۆکه‌که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌وجا ده‌سه‌ڵاتداران بتوانن ده‌سـتگیری بکه‌ن.

فه‌لاح ئه‌لسودانی له‌سه‌ر قسه‌ و باسی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سـوکاره‌که‌ی به‌رتیلیان وه‌رگرتووه‌ ده‌ستی له‌کارکێشـایه‌وه‌. هه‌ر له‌م مانگه‌دا بوو یاسـادانه‌رانی عێراقی پـرسـیار و وه‌ڵامیان له‌گه‌ڵ سـودانیدا ده‌سـتپـێـکرد. ئه‌م لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ش بووه‌ مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی یه‌کێـک له‌ براکانی سـودانی و برایه‌کی تریشی خۆی شـاردۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 1:28 خوله‌كه‌.