ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌رگیز به‌وه قایل نابێت کۆریای باکور خاوه‌نی چه‌کی ناوه‌کی بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه و له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئاسـیا که له سهنگاپـورا ده‌گرێت، گه‌یتس گوتی سه‌پاندنی سـزای سه‌خت و توند به‌سه‌ر کۆریای باکوردا ده‌شێت ته‌نها ڕێـگهبێت تا به شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه کۆتایی به قه‌یرانی ناوه‌کی ئه‌م وڵاته بهێنرێت.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا گوتووشـیهتی ئه‌مریکا ده‌سته وه‌سـتان ناوه‌ستێت و کۆریای باکور خه‌ریـکی پـێـکهێنانی توانایی ناوه‌کی بێت بۆ لێـدان و وێرانکردنی ئامانج و نیشـانه‌کان له ئاسـیادا یان له ئه‌مریکادا.