ئه‌حمه‌د شه‌به‌ک باس له‌ چۆنێتی ده‌سـتگیرکردنی فه‌لاح سـودانی ده‌کات

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان فه‌لاح سودانی وه‌زیری بازرگانی عێراق، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سـتی له‌کارکێشـایه‌وه‌ و له‌ لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکیـیه‌وه‌ په‌سه‌ندکرا، ڕۆژی شه‌ممه‌ هه‌وڵی داوه‌ له‌ ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ به‌ره‌و میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب بڕوات، به‌ڵام له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی عێراقه‌وه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌.

ئه‌حمه‌د شه‌به‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق که‌ له‌و کاته‌دا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا بووه‌ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح باس له‌ چۆنێتی ڕووداوه‌که‌ ده‌کات، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:24 خوله‌كه‌.