که ناوی شـاری هه‌ولێر دێت نازناوی قه‌ڵا و مناره‌ی پـێدهبهخشن. قه‌ڵا دێرینه‌که‌ی که زیاتر له 4 هه‌زار سـاڵه له‌و شـاره‌دا دروسـتکراوه، ئێسـتاش هه‌ر به به‌رزیـیه‌که‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها مناره‌که‌ی ناسـراو به مناری چۆلی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پـێشـتر له چۆله‌وانی شـار بوو و زۆریش دور نیـیه له قه‌ڵات.
ئه‌م مناره‌یه وه‌ک سه‌رچاوه مێژوویـیه‌کان باسی ده‌که‌ن له زه‌مانی حوکمڕانی سـوڵتان موزه‌فه‌ری به‌ر له نزیکه‌ی 800 سـاڵ بنیادنراوه.
به‌ڵام له ته‌ک قه‌ڵات و مناره هه‌ولێر به خواردنێـکی باوی ناو کۆمه‌ڵـگای کورده‌واریش به‌ناوبانگ بوو ئه‌ویش ماسـتی مه‌ڕ بوو. هه‌ولێر و ماست له یه‌ک جیا نه‌ده‌کرانه‌وه.
پـیاوێـکی هه‌ولێری کوڕه‌که‌ی ده‌بێته سه‌رباز له سه‌رده‌می حوکمڕانی پاشـایه‌تی له عێراق و له وه‌زاره‌تی دیفاع واته به‌رگری که له شـاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق بوو داده‌مه‌زرێت.
له به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌که‌ی وه‌زاره‌ته‌که دوکاندارێـکی هه‌ولێری له‌وێ ماسـتی هه‌ولێر ده‌فرۆشێت که ڕۆژانه به مه‌نجه‌ڵی گه‌وره له هه‌ولێره‌وه بۆی ده‌هات، تابلۆیه‌کی گه‌وره‌ی ههڵواسـیبوو و له‌سه‌ری نووسـرابوو" لبن اربیل" واته ماستی هه‌ولێر که هه‌موو سـاڵ ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر ده‌نووسی که بۆ سـاڵی چه‌نده‌م به‌رده‌وامه.
باوکی کوڕه سه‌ربازه‌که که خۆی خوێنده‌واری نابێت، نامه‌یه‌ک به یه‌کێـکی خوێنده‌وار ده‌نووسێت بۆ کوڕه‌که‌ی و له‌سه‌ر زه‌رفه‌که‌ی ناونیشـانی کوڕه‌که‌ی داده‌نێت و به نووسه‌ره‌که ده‌ڵێت بنووسه " بغداد وزارة الدفاع مقابل لبن اربیل" به ده‌سـتی فلانه که‌س بگات. ئه‌و که ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رامبه‌ر ماستی هه‌ولێر شوێنی ماسـتهکهی پێناودارتر بوو له وه‌زاره‌تی به‌رگری که که‌س نه‌بوو نه‌زانێت له کوێـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه.