ڕۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له خوێندکاران و ده‌رچووانی زانکۆ له کرماشـان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان بۆ پشـتیوانیکردن له مه‌هدی که‌ڕووبی کاندیدی ڕیفۆرمخواز بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئێران سـازکرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا یه‌کێتی خوێندکارانی دیموکراتی کورد پشـتیوانی خۆیان بۆ مه‌هدی که‌ڕووبی ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها دواکاریـیهکانی خۆیان خسـته‌ڕوو.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌مید سه‌مه‌دی سه‌رۆکی ڕێـکخراوی خوێندکاران و ده‌رچوانی زانکۆی ئاموختهگان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:21 خوله‌كه.