سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گه‌یشـته عه‌ره‌بسـتانی سعودی له ده‌سپـێـکی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا به ئامانجی درێژکردنی ده‌سـتی دۆسـتایه‌تی بۆ موسـڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز ئۆباما گه‌یشـته ڕیاز به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردن له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵا. چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یاندا باس له کێشه‌ی ئیسرائیل – فه‌ڵه‌سـتین و ڕۆڵی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رزبوونی نرخی نه‌وت بکه‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش سه‌رۆک ئۆباما به‌ره‌و وڵاتی میسر به‌ڕێ‌ده‌که‌وێت تا له‌وێ وتارێـکی گرنگ ئاڕاسته‌ی جیهانی ئیسلامی بکات و تیایدا باس له پـرۆسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به توندڕه‌وی و توندوتیژی ئاینی بکات.
بڕیاره به‌ڕێز ئۆباما له کۆتایی ئه‌م گه‌شته پـێنج ڕۆژیـیه‌یدا سه‌ردانی ئه‌وروپا بکات تا له 65 هه‌مین سـاڵیادی نۆرمه‌ندی فه‌ره‌نسـا به‌شـداری بکات ئه‌وه‌ی له ده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له ژێر ده‌ستی نازیـیه‌کان ڕزگار کرا.