سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما بانگه‌شه‌ی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌یه‌کی نوێی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و موسـڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌کات.
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی وتارێـکدا که له زانکۆی قاهیره له میسر پـێشـکه‌شی کرد گوتی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیانه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێـزگرتنی دوو لایه‌نه ده‌بێت و گومان له یه‌ککردن و نه‌بوونی باوه‌ڕ و متمانه له نێوان ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان و موسـڵمانه‌کان کۆتایی‌پـێ‌بێت.
سه‌رۆک گوتیشی گۆڕان له شه‌و و ڕۆژێـکدا ڕوو نادات و به یه‌ک وتار ناکرێت بێ باوه‌ڕی‌کردن به یه‌کتری و ئه‌وه‌ی که چه‌ند سـاڵه له ئارادایه نه‌هێڵرێت.
به‌ڕێز ئۆباما له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی له خێزانه‌که‌یدا ڕابردوویه‌کی موسـڵمانی هه‌یه و له ناو موسـڵمانه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ڕۆڵیان هه‌بووه و هاوکاریـیان کردوون.
سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنیشی دا به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و جیاوازی‌کردنانه‌ی له به‌رامبه‌ر ئیسلام ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام گوتیشی ده‌بێت موسـڵمانه‌کانیش کۆتایی به‌و جیاوازی‌کردنانه له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا کۆتایی‌پێ‌بهێنن، وه هه‌روه‌ها چۆن موسـڵمانه‌کان ده‌یانه‌وێت جیاوازیـیان به‌رامبه‌ر نه‌کرێت، ئه‌مه‌ریکیـیه‌کانیش به هه‌مان شـێوه نایانه‌وێت جیاوازیـیان له به‌رامبه‌ردا بکرێت.
هاوکارانمان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکاوه ده‌قی وتاره‌که‌یان به کوردی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.