دکتۆر جه‌مال عه‌بدولجواد وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما به‌ هه‌نگاوێـکی گه‌وره‌ ناوزه‌د ده‌کات

دکتۆر جه‌مال عه‌بدولجواد سه‌رۆکی به‌شی په‌یوه‌ندیـیه‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له‌ سه‌نته‌ری ئه‌هرام بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی له‌ قاهیره‌ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشـا ده‌ڵێت ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێـکی گه‌وره‌یه‌ بۆ ده‌سـتپـێـکردنێـکی نوێ، ئه‌و چه‌ند ڕێنمایی‌یانه‌ی که‌ سه‌رۆک ئۆباما گرتبوویه‌ به‌ر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گه‌شـتنی بۆ کۆشـکی سـپی به‌ گشتی به‌ره‌و ئاڕاسـته‌ی ده‌سـتپـێـکردنی سه‌ره‌تایه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامیدا هه‌نگاوی ده‌برد.

شـایان پاشـا ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌کانی دکتۆر جه‌مال ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.