ڕۆژێـک دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی وتاره‌که‌ی بۆ جیهانی ئیسلامی سه‌رۆک باراک ئۆباما جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپـێشـچوونی وتووێـژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کرده‌وه و هه‌روه‌ها دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به خواسـته ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا پاوڵا ۆڵفسن له شـاری دریسدنی ئه‌ڵمانیاوه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌رۆک باراک ئۆباما بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته مشـتومڕی له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ کردووه.
هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی به کوردی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:39 خوله‌كه.