ڕاده‌ی کاریگه‌ری وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما به‌سه‌ر موسـڵماناندا

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ زانکۆی قاهیره‌ له‌ میسر وتاره‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی خۆی بۆ موسـڵمانان پـێشـکه‌ش‌کرد، ئه‌مه‌ش له‌ هه‌وڵێـکیدا بۆ باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته‌که‌ی و جیهانی ئیسلامیدا.

ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و وتاره‌ کاریگه‌ری به‌سه‌ر موسـڵمانان و به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ده‌بێت؟

بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری له‌‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کرد.
ئیحسـان ئامێدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردسـتان.
شێرزاد یه‌زیدی، ڕۆژنامه‌وان له‌ عه‌ره‌بسـتانی سـعودی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 49:45 خوله‌که‌.