سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلا سـارکۆزی له ناو ئه‌و ڕێبه‌ره ناودارانه‌ی جیهانین له نۆرمه‌ندی بۆ ڕێوڕه‌سـمه‌کانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی سـاڵیادی 65 ساڵی ڕۆژی سه‌رکه‌وتن له هێرشی هاوپه‌یمانان دژی نازیـیه‌کان که فه‌ره‌نسـایان داگیرکردبوو له ده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه.
له دوای گفتوگۆکانیان سه‌باره‌ت به بابه‌تی جیاواز بڕیاره به‌ڕێز ئۆباما و به‌ڕێز سـارکۆزی به‌ره‌و گۆڕسـتانێـکی ئه‌مریکی له نۆرمه‌ندی بڕۆن که له ته‌نیشـت یه‌کێـکه له‌و شـوێنانه‌ی نیشـتنه‌وه که له‌وێ چوونه پاڵ ڕێبه‌رانی به‌ریتانیا و که‌نه‌دا.
زیاتر له 150 هه‌زار له هێزه‌کانی کۆمه‌نوێڵس واته هاوپه‌یمانان (وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و به‌ریتانیا) له که‌نار ده‌ریاکانی باکوری فه‌ره‌نسـا نیشـتنه‌وه له ڕێـکه‌وتی 6 ی شه‌شی سـاڵی 1944 بۆ یارمه‌تیدانی ئازادکردنی ئه‌وروپا له ده‌سـتی نازیـیه‌کان.