ده‌رمان حاجی خه‌تاری باس له‌ دوا پـێشـهاته‌کانی پارێزگای موسڵ ده‌کات

ده‌رمان حاجی خه‌تاری ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له‌ پارێزگای موسڵ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ باس له‌ دواترین پـێشـهاته‌کانی کێشه‌ی نێوان لیسـته‌که‌یان و لیستی حه‌دبا ده‌کات.

ده‌رمان حاجی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسـتانه‌ی لیستی حه‌دبا ڕه‌نگه‌ وامان لێـبکات ئه‌نجومه‌نێـکی تایبه‌ت بۆ ئه‌و 16 یه‌که‌ ئیداریـیه‌ی پارێزگای موسڵ پـێـکبهێنین که‌ له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانمان تیایاندا هێناوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:46 خوله‌كه‌.