دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت کێشه‌ی پارێزگای موسڵ سـیاسیـیه‌ نه‌ک ئیداری

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ڕاسته‌ کێشه‌ی نێوان هه‌ردوو لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و حه‌دبا له‌ پارێزگای موسڵ پـێویستی به‌ چاره‌سه‌ری ئیداری هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ناوه‌رۆکدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ سـیاسیـیه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و به‌غداوه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ من له‌و بڕوایه‌دام تا ئه‌و کێشانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ئه‌م کێشه‌یه‌ی پارێزگای موسڵیش وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه‌.