هه‌ندێـک ڕاوه‌رگرتنی گشـتی له ناو کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا کراون به مه‌به‌ستی زانینی ئاستی جه‌ماوه‌ری کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی.
به‌پـێی ئه‌و ڕاوهرگرتنانه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێسـتای ئێران له پـێشه‌وه‌یه.
به‌ڵام نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه عه‌لی که‌ریمی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارانمان به‌ڵـێن سـاڵح و جانی دیلان ده‌ڵێت له وڵاتێـکی وه‌کو ئێران‌دا ئه‌و جۆره ڕاپـرسـیـیانه که‌م جار له‌سه‌ر بنه‌مای زانسـتی و ئه‌کادیمی ده‌کرێن، بۆیه ناکرێت زۆر پشـتیان پـێوه بـبه‌سـترێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:45 خوله‌كه.