دکتۆر شێرکۆ عه‌باس ده‌ڵێت مافه‌کانی مرۆڤ له‌ سوریا بوونه‌‌ته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان

ماوه‌یه‌که‌ کورده‌کانی سوریا له‌ ئه‌ڵمانیا خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی دژی حکومه‌تی سوریا سـازده‌که‌ن له‌ به‌رامبه‌ر پـێـشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا خه‌ریـکی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئه‌و سوریانه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌ڵمانیا داوای په‌نابه‌رێتی ده‌که‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دکتۆر شـیرکۆ عه‌باس سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردسـتانی سوریا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان خالید فه‌تاح ده‌ڵێت مافه‌کانی مرۆڤ له‌ سوریا و به‌ تایبه‌تی هی هاوڵاتیـیه‌ کورده‌کان بوونه‌ته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.