ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی له ماوه‌ی پـتر له 40 سـاڵدا وا یه‌که‌مین سه‌رهه‌ڵـدانی درمی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسی H1N1 به‌رده‌وام له بڵاوبوونه‌وه‌دایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی مارگرێت چان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گوتی ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاسـتی هۆشـیاری درمی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی له قۆناغی 5 وه به‌رز کردۆته‌وه بۆ قۆناغی 6 ، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شـاره‌زایانی پـزیشـکی له جنێڤ بوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت هۆشـیاری قۆناغی شه‌ش که‌وا ڕاگه‌یه‌ندراوه ڕه‌نگه حکومه‌تان ناچار بکات پاره‌ی زیاتر بۆ سـنووردارکردنی درمه‌که خه‌رج بکه‌ن و هه‌روه‌ها پاڵ به کۆمپانیاکانی دهرمانسـازیـیهوه بنێن خێرایی به به‌رهه‌مهێنانی ڤاکسین بۆ نه‌خۆشـیـیه‌که بده‌ن.